بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەمیر عەلی حاجی زادە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەیێک لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی زانست و پیشەی ئێران، ئاشکرای کرد؛ تاقیکردنەوەکان لەسەر مووشەکی بالستیکی هایپرسونیک کۆتایی هاتووە و بەمزووانە ڕوونوێنی دەکرێت.
لیوا حاجی زادە ئاماژەی بەوەش دا ئەم مووشەکە خێراییەکی بەرزی لە ئاست ١٢ بۆ ١٣ ماخی هەیە و لە کەش و دەرەوەی کەشی زەوی توانای مانۆڕی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم مووشەکە نوێییە هەموو سیستەمە دژەمووشەکیەکان تێدەپەڕێنێ، ڕاشیگەیاند کە مووشەکی هایپرسونیک سیستەمی موشەکی نەیاران بە ئامانج دەگرێت و گۆڕانکاری و شۆڕشێکە لە بواری وەبەرهێنانی مووشەک.