بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاردانەوەی ناوەند و میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە مانۆڕی سەربازیی ئەم دواییانەی حزبوڵڵا دەرخەری ئەوەیە کە ئەوان پەیامی ئەم مانۆڕەیان وەرگرتووە و لەوە تێگەیشتوون کە ڕەهەند و لایەنەکانی شەڕ لە قۆناغی ئێستادا لەچاو دوو دەیەی ڕابردوو گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە.
سێ پەیامی سەرەکی مانۆڕی سەربازیی حزبوڵڵا کە زایۆنیستەکان وەریان گرتووە، بریتین لە؛
– یەکەم ئەوەی کە حزبوڵڵا ئەمادەیی هێرشی زەوینی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی ستراتیژیی ئەلجەلیل لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی هەیە و ئەمە ئەو بابەتەیە کە زایۆنیستەکان پاش شەڕی جوولای ٢٠٠٦ نیگەرانی بوون.
– دووهەم ئەوەی کە بابەتی “یەکگرتوویی لایەنەکانی بەرخۆدان” تەنیا دروشم نییە و ڕەنگدانەوەی لە مانۆڕی سەربازیی حزبوڵڵادا دەبینرێت.
– پەیامی سێهەمی مانۆڕی سەربازیی حزبوڵڵا ئەوە بوو کە هێزی خۆڕاگری، توانای ئازادکردنی فەڵەستینی لە دەستی زایۆنیستەکان هەیە.