بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەبوسەخیل پەیامنێری فەڵەستینی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی ئازاری 2024 لە ئاکامی هێرشی هێزە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە شەهید بوو.
بە شەهیدبوونی ئەم پەیامنێرەی ڕادیۆ دەنگی ئەقسا، ژمارەی پەیامنێرانی شەهیدی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 137 کەس./.