بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی یۆنیسێفدا هاتووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 13 هەزار و 750 منداڵی فەڵەستینی شەهید بوون.
یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای پەسەندکردنی بڕیارنامەی ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درێژەیان بە هێرشەکان داوە و ئەمەش زیانێکی زۆری بە خەڵکی سڤیل گەیاندووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لەوان.
هەروەها نووسینگەی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس لە غەززە هیچ ئاسایشێکی خۆراکیان نییە./.