بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پێدەچێت دانوستانەکانی نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق کاتی بوێت، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەغدا بە دوای دانوستانی ڕاستەوخۆدایە لە گەڵ کۆمپانیاکان سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و نرخەکان .
ڕوونیشیکردەوە، هیچ چوارچێوەیەکی کاتی نییە بۆ دانوستان لە گەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
داخستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بووەتە هۆی کشانەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە بازاڕەکانی جیهان.
ئەلعەوادی هێمای بۆ ئەوە کرد کە تورکیا ئامادەیە نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی کوردستان وەربگرێت و هیچ کێشەیەک نییە بۆ هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بابەتە بۆ کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق کاتی دەوێت./.