بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ئەمنی سان پترسبورگ لە ڕووسیایە، لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەردوولا سەبارەت بە ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق، چەندین بڕیاریان لە سەر لێژنە باڵاکان و ڕێکەوتنەکان دەرکرد.
ئەعرەجی پەیوەندییەکانی عێراقی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ستراتیژی ناو برد و جەختی لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی وڵاتەکەی سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان کردەوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەروەها لەو کۆبوونەوەدا ستایشی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دابینکردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە./.