بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا لە ئەمان، سەبارەت بە ئاکام و لێکەوتەکانی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح هۆشدارییدا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح بە واتای کۆمەڵکوژییەکی نوێ دەبێت و لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی پێشووی تەل ئەبیب زیاد دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاند کە سەرەڕای زیاتربوونی بارهەڵگرەکانی گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە، دۆخی مرۆیی لەم ناوچەیە بەرەو کارەساتێکی گەورەتر دەچێت./.