بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی نیسانی 2024، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداو و وێستگەی کارەبای ئۆماڤیا لە وڵاتی سریلانکا، وتی: دوژمن ڕێگریی لەوە دەکرد ئێمە بگەینە پێشکەوتن، بەڵام ئیرادەی گەلی ئێران ئەوەی مسۆگەر کرد و دوژمن شکستی هێنا.
ناوبراو بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری سریلانکا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە لە پێشکەوتنی وڵاتی سریلانکادا هاوبەش بێت و ئەزموونی 45 ساڵەی خۆی کە ئەنجامی تێکۆشانی پیاوان و ژنانی ئێرانییە، ڕادەست بکات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە تەنیا ئەوان خاوەنی پێشکەوتن و تەکنۆلۆژیان بەڵام ئێران ئەوەی سەلماندووە کە بە پرۆژە گەورەکانی لە وڵاتانی جیهان، پێشکەوتن تەنیا لای وڵاتانی ڕۆژئاوا نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئاسایی و سەربەخۆ پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین و نموونەکەشی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سریلانکایە کە دەتوانێت داهاتوویەکی گەشی بۆ هەر دوو وڵات هەبێت./.