هیوادارین کۆپییەکی ئەم هەواڵە بگاتە دەستی ئەوانەی لە وڵاتانی عەرەبییەوە بوونەتە دۆستی زایۆنیستەکان و توڕەن لەوەی کە ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و ئەم هێرشەش درۆی بەهێزبوونی ئەو ڕژێمە و ئەمریکای ئاشکراتر کردووە.
دووەم ئەوەی کە هیوادارین ئەم هەواڵە بگاتە گوێی ئەوانەی کە ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە ئەمریکی و زایۆنیستییەکان دووبارە دەکەنەوە و تەنیا ئەوانە بە ڕاست دەزانن. ئەو ڕاپۆرتە دوژمنکارانەی کە باس لە خستنەخوارەوەی لە سەدا 99 ی مووشەک و درۆنەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانیەکانیەوە دەکەن، ئەڵبەت هەندێک لەوان ئەم ئامارەیان بۆ لە سەدا 84 دابەزاند. ئێستا ئەم کەسانە سەبارەت بە ڕاپۆرت و زانیاری سەرچاوە سەرەکییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی چی دەڵێن؟ ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەش سەبارەت بە مووشەکەکانی ئێران درووست بێت، واتە ئەگەر لە هەر 8 مووشەک 2 مووشەک خرابێتە خوارەوە، ڕێژەی تێکشکانی مووشەکە ئێرانییەکان لە لایەن ئەمریکاوە بۆ لە سەدا 25 دادەبەزێت.
هەر لە سەرەتای هێرشەکەی ئێرانەوە باس لەوە کرا کە دەبێت چاوەڕوان بین ئەو ڕاستییانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر ئەو هێرشە لە ڕای گشتی جیهانیان شاردووەتەوە، بۆ هەمووان ئاشکرا بکرێت، وەک چۆن ئەوەی کە ئەمریکا لە پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق، بەرە بەرە زانیاری و زیانەکانی بڵاو دەکردەوە.
بەڵام دەرەنجام و لێکەوتەکانی هێرشەکەی ئێران زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا بۆ هەمووان ئاشکرا بوو، لە بەر ئەوەی کە هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکی لە ماوەی دوو مانگ بە لاوە دەنێت.
ئەگەر بارودۆخی سیستەمی بەرگری ئەمریکی وەها بێت و لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران هێندە لاواز بێت، ئەی بارودۆخی سیستەمەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چۆن دەبێت کە بە دڵنیاییەوە لەوەی ئەمریکا لاوازترن؟
ئێستا ڕوون بووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی پێداگری ئەمریکا لە سەر وەڵامنەدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ زانیاری ئەو وڵاتە لە سەر توانا و هێزی لێدانی مووشەکەکانی ئێران و هەروەها لاوازبوونی سیستەمەکانی بەرگریی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر توانا سەربازییەکەی ئێران دەگەڕێتەوە کە لە ئەنجامی ئەمەش تەنیا ڕێگای بەردەم کۆشکی سپی، کۆنتڕۆڵکردنی نتانیاهۆ بوو تا ڕێگری لە زیانە چاوەڕوانکراوەکانی تەل ئەبیب بکات.
ئەگەر 200 تا 300 درۆن و مووشەکی ئێران لە جیلی کۆنی توانا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە، لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە سیستەمی بەرگری پاتریۆت لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە لاوە بنێن، ئەگەر ئێران جیلی پێشکەوتووی مووشەک و درۆنەکانی بەکار بێنێت، بارودۆخی سیستەمەکانی بەرگری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی چۆن دەبێت؟ ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هەڵەی هێرشەکەی سەر بەشی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق دووبارە بکاتەوە، ئەنجامەکەی بە ڕوونی دەبینێت./.