بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەر دوو لا جەختیان لە سەر بایەخ و گرنگی هەبوونی پەیوەندییەکی باشی هەرێم و عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لە سەر بنەمای دراوسێیەتی و بەرژەوەندی هاوبەش.
هەر دوو لا هاوڕابوون کە لە بواری بازرگانی، ئابوری، وەبەرهێنان، کشتووکاڵ، گەشتیاری، ڕۆشنبیری، پەروەردەیی و زانکۆیی، بەستێن و دەرفەتی زیاتری هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دابین بکرێت.
تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق، هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی بارزانی و قاڵیباف بووە./.