بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەشیدە تەلیب ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی لە پشتیوانییەکانی ئەم وڵاتە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی گرت و داوای لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد فەرمانی دەستبەسەرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئەو ڕژێمە دەربکات و بە هۆی کۆمەڵکوژکردنی فەڵەستینییەکانەوە لێپرسینەوەیان لە گەڵدا بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بەشدارە لە کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان و ئەندامانی کۆنگرێس و جۆبایدن بە ناردنی چەک ئامادەکارییان بۆ ئەم تاوانە کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح لە پاش ناردنی یارمەتییە 14 ملیار دۆلارییەکەی ئەمریکاوە بووە./.