بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان بە تەواوی چاودێری دۆخی هێزەکانی ئەم ڕژێمە دەکات و ئاگاداری سەرجەم جموجوڵە سەربازییەکانە.
لەو ڕاپۆرتانەدا هاتووە کە حزبوڵڵا هێرشەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکات، بە تایبەت لەم ماوەیەدا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل و لە ئێستادا توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێرشانە بوونی نییە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵا لە بەرەی باکور و لە هەندێک ناوچە هێرشەکانی کردووەتە شەوانەڕۆژی.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵا ژێرخانەکان و ناوەندە هەواڵگرییەکانی کردووەتە ئامانج./.