بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆگێڵ ئەلفێر ڕایگەیاند: پێویستە ئیسرائیلییەکان بە سەرکردایەتی و شارۆچکەنشینەکانەوە دان بەوەدا بنێن کە لە کاروباری پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی شەڕەوە، یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بە سەر تەواوی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیلدا زاڵە.
ناوبراو وتی: یەحیا سنوار هەموو کات داهاتوو دەبینێت و ئامانج و داواکارییەکانی بە شێوازێک بە نهێنی دەهێڵیتەوە کە هیچ کات نازانیت لە کوێوە لێت دەدرێت و ئەمەش بۆ ئیسرائیل لێدانێکی گەورە و سووکایەتییەکی تەواوە.
ئەو شرۆڤەکارە زایۆنیستە وتی: سنوار تا ئەم کاتە درەوشاوەترین ستراتژیستی ناوچەکەیە، لە بەر ئەوەی کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا تووشی یەک هەڵەش نەبووە./.