بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک، گرنگترهن سودە تەندرووستییەکانی خواردنی شوتیی بڵاو کردووتەوە کە بریتین لە:
بەهێزکردنی بەرگری لەش:
چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک لایکۆپین و کارۆتین و ڤیتامین سی، بۆیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە خۆپاراستن لە گەلێک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان.
نەهێشتنی قەبزی:
بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ڕیشاڵیە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە چالاک کردنی جوڵەی ڕێخوڵەکان و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس و ڕزگاربون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆم.
بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە باشە:
دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیوم و ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو کە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاککردنی جوڵەی خوێن دەدات، هەروەها وەک ماددەی دایروتێک کار دەکات کە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەهێشتنی هەوکردن و بەردی گورچیلە و میزەڵدان.
بۆ خانمانی دووگیان زۆر بەسودە:
بە تایبەت لە مانگانەکانی سەرەتای سکپڕی، چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلێک ئەسید کە ڕۆڵێکی کارا دەبێنێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەله و ڕێگری کردن لە نەخۆشیە زگمایەکانی ڕکەپەتک.
پاراستنی تەندروستی پێست:
زو چاکبونەوەی برین و سوتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشیەکانی پێست.
کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان:
شوتی سودی زۆرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازار و تەشنوجی ماسولکەکان و هێواشکردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی وەرزش، چونکە ترشی ئەمینی سێڕۆلینی تێدایە کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین، کە زۆر گرنگە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و کشانی بۆریەکانی خوێن، هەروەها ڤیتامین B6 تێدایە کە وزە دەبەخشێت بە لەش.
بەهێزکردنی توانای سێکسی پیاوان:
ئەوانەی لە ڕووی توانای سێکسییەوە لاوازن دەتوانن شوتی زۆر بخۆن.
خۆپاراستن لە شێرپەنجە:
چونکە شوتی ماددەی لایکۆپینی تێدایه و دژە ئۆکسانێکی بەهێزە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک و منداڵدان و کۆڵۆن و کۆم./.