هەڵبژاردەی نیشتمانی تێنسی پیاوان و ژنانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ئۆزبەکستان ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و بە بردنەوەی چوار سەرکەوتن دەستپێشخەرییەکی سەرکەوتوویان ئەزموون کرد.

هەڵبژاردەی نیشتمانی پیاوانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی کێبڕکێکەدا دوو جار یاریی کرد و توانی بە ئەنجامی 3-0 لە عێراق و بەنگلادیش بباتەوە و ڕۆژی یەکەمی بە دوو سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە کۆتایی پێبهێنێت.

هەروەها هەڵبژاردەی خانمانی ئێران دوای گەڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش، یەکەم یاری خۆی بەرانبەر بە کازاخستان به ئه نجامی 3-2 بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا. هەروەها  بە ئەنجامی 3-0 لە بەرامبەر ماڵدیڤ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئاهەنگیان بۆ دووهەمین سەرکەوتنیان گێڕا.

بەم شێوەیە نوێنەرانی ئێران لە بەشی پیاوان و ئافرەتاندا بە ئەنجامێکی ئومێدبەخش لە یەکەم ڕۆژیدا بە چوار سەرکەوتن دەستیان بە کێبڕکێیەکانی ئاسیا کرد.