جام کوردی - وتەبێژی سوپای ئێران (ئەرتەش)، ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و وتەکانی ئەم دواییەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەكات و جەخت لە ئامادەیی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک و دەڵێت: «تەنها ڕێگا بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، ملکەچبوونی ئەمریکایە بۆ حەوت مەرجەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.»

سەرتیپ ئەمیر محەمەد ئەکرەمی‌نیا جەختی لەوە کردەوە کە تەنها ڕێگا بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، ملکەچبوونی ئەمریکایە بۆ حەوت مەرجەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوتی: «هیچ دەستدرێژی یان سەرکێشییەک لە ناوچەکەدا ناتوانێت ئەم گەرووە بکاتەوە.»

وتەبێژی سوپا سەبارەت بە وتەکانی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: «فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەم دیدارەدا خاڵی زۆر گرنگ و ستراتیژییان لەبارەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئاستی ناوچەکەوە خستە ڕوو.»

ناوبراو ئاماژەی بە تەوەرەی یەکەمی ئەم وتانە کرد و گوتی: «ئامادەیی جەنگیی هۆشیارانە بریتییە لە خاوەندارێتیکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی هێزی سەخت و نەرم و توانای تێکەڵکردنیان بەپێی پێویستییەکانی کات و شوێن، کە هۆشیاریی جەنگیمان پێ دەبەخشێت.»

وتەبێژی سوپا، وەڵامدانەوەی خێرای بۆ هەر دەستدرێژییەکی دوژمن بە تەوەرێکی تری فەرمانەکانی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و زیادیشی کرد: «مەزنترین کەسایەتی جەختی لەسەر ئەم بابەتە کردەوە و پشتیوانی و پشتگیریی لە هێزە چەکدارەکان کرد. ئەم ئامادەبوونە لە ڕێڕەوی اقتداری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی وڵاتدا لێکدانەوە و شیکاری بۆ دەکرێت و دەتوانێت توانی هێزە چەکدارەکان لەڕووی تین، ورە و پابەندبوونی زیاترەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەپێناو پاراستن و پاسەوانیکردنی وڵات، سیستەمی ئیسلامی و بەرژەوەندی و سەلامەتیی نیشتمانی بەهێزتر بکات.»

سەرتیپ ئەمیر ئەکرەمی‌نیا باسی لەوەش کرد کە بابەتێکی تری جەختلێکراوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وەڵامی کاریگەر بووە و گوتی: «ئەمە وەک فەرمانێک دەرچووە و هێزە چەکدارەکان هەموو هەوڵە ئۆپەراسیۆنییەکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بەرەو کاریگەربوون و بەرهەمداری، بەجۆرێک کە دوژمن پەشیمان بکەنەوە لە دروستکردنی هەرچەشنە سەلارکێشییەک یان ئەنجامدانی هەر دەستدرێژییەک.»

وتەبێژی سوپا ئاماژەی بە تەوەرەی سێیەمی وتەکانی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد سەبارەت بە وەڵامدانەوە بەبێ سنووردارکردنی جوگرافی، و جەختی کردەوە: «دوژمنمان سەرەڕای بوونی لە ئاستی ناوچەکەدا، بنکەی لە دەرەوەی ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە و کەلوپەل و هێزەکانی لەو بنکانەدا جێگیر کراون. لەسەر بنەمای ئەم فەرمانە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرجەم ئامانجە مادی و نەمادییەکانی دوژمنی ئەمریکی بەبێ ڕەچاوکردنی سنووردارکردنی جوگرافی دەکەنە ئامانج و لە حاەتی دەستدرێژیی دوژمنیشدا، هیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی بۆ هێزە چەکدارەکان بوونی نابێت.»

سەرتیپ ئەمیر ئەکرەمی‌نیا پشتیوانی و پشتگیریی جەماوەری لە هێزە چەکدارەکانی بە تەوەرێکی تری وتەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وەسف کرد و ڕایگەیاند: «زیاتر لە ٢٥٠ شەوە گەلی خۆشەویستمان لە کۆبوونەوە شەوانەکاندا پشتیوانی لە سیستەمی ئیسلامی، وڵاتی خۆشەویستمان، خاکی ئێران، سەروەریی خاك و هەروەها لە هێزە چەکدارەکان دەکەن.»

هەروەها ناوبراو سەبارەت بە حەوت مەرجەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەلایەن بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانەوە ڕاگەیەندراون، گوتی: «ئەم مەرجانە تەنها ڕێگان بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و تەنها ڕێگەی کردنەوەی گەروی هورمزو تەنها ملکەچبوونی ئەمریکییەکانە بۆ ئەم مەرجانە.»

وتەبێژی سوپا جەختی لەوە کردەوە: «بێگومان هەرچەشنە دەستدرێژی، سەرکێشیی دوبارە یان خراپەکارییەک لە ناوچەکەدا ناتوانێت گەروی هورمز بکاتەوە و تەنها ڕێگا بۆ کردنەوەی، ملکەچبوونی ئەمریکایە بۆ ئەو حەوت مەرجەی کە لە ڕێگەی بەرپرسە سیاسی و ئەمنییەکانەوە بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەیەندراون.»