جام کوردی - سەرۆکی ڕاگەیاندنی کرملین ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی سێلایەنە لە نێوان سەرۆکانی ڕووسیا، چین و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفرانسی داهاتووی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئاسیا-پاسیفیک بەڕێوەدەچێت؛ کۆبوونەوەیەک کە ئەگەری خستنەڕووی دۆسیەی ئێران تێیدا هەیە.

دیمیتری پسکۆف، سەرۆکی ڕاگەیاندنی کرملین، شەوی شەممە بە ئاژانسی تاس ڕایگەیاند: «ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەیەکی سێلایەنە لە نێوان ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ١٩ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت. ئەم کۆبوونەوەیە لە شاری شنژنی چین و لە حاشیەی کۆنفرانسی ساڵانەی سازمانی هاوکاری ئابووری ئاسیا-پاسیفیک (APEC) دەبێت.»

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست پێشتر لەم بارەیەوە نووسیبوو: «ئەم گفتوگۆ سێلایەنەیە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر داڕشتنی پەیمانێکی کۆنترۆڵی چەک دەبێت و لەوانەیە شەڕ دژی ئێران و پرسەی کۆریای باکووریش تێیدا باس بکرێت.»