جام کوردی - ئێسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی وتە هەڕەشەئامێزەکانی بەرپرسانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: «وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەو وتەیەی کە "ئەوان دەبێت لە کۆتاییدا خواردن بخۆن"، بە شێوەیەکی بێشەرمانانە هەڕەشەی سەپاندنی برسێتی لە ئێرانییەکان دەکات. ئەم وتانە دانپێدانانێکی دیکەیە بە نیازی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، کە لە ڕاستیدا درێژەدانە بەو تاوانانەی کە لە ماوەی جەنگە دەستدرێژیکارەکانی ڕابردوو و تیرۆریزمی ئابووریی ئێستادا ئەنجامی داون.»

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە: «لە ڕاستیدا، ئەمریکا دوای چەند دەیەیەک لە سیاسەتی هەڕەشە، سزا، تیرۆریزم و دەستدرێژی، هێشتا هەمان هەڵەکان دووبارە دەکاتەوە و تەنها هەر جارێک بە ناوێکی نوێ دەیانپێچێتەوە. ئەم ڕەوتە نموونەیەکی ڕوونی "بێژیری"یە کە باربارا تاکمن لە کتێبی "سیر نابخردی" (ڕێکردن لە بێژیریدا) وەسفی کردووە: دەوڵەتێک کە پێداگری لەسەر ڕێگایەکی کارەساتبار دەکات، لە شکستەکانی خۆی وانە وەرناگرێت و هەر شکستێک تەنها دەبێتە هۆی پێداگریی زیاتر لەسەر بەردەوامبوونی هەڵەکانی.»