ڕۆژنامەی ئەلسەحافە ئەلعێراقییە ڕایگەیاند، کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق شەمەندەفەرێکی تایبەتی لە بەغداوە بۆ بەسرە تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بە ئێران.
ئەمە هەنگاوێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقە بۆ پڕکردنەوەی یاریگای بەسرە کە 65 هەزار کورسی تێدایە.
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری دۆستانەدا لە پاڵەوانێتی بەسرە بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ لوبنان یەکسان بوو.
لەبەرامبەردا ئێران لە یەکەم هەنگاودا بە ئەنجامی 2ــ0 لە فەلەستینی بردەوە. ئێستا عێراقییەکان بەدوای بردنەوەدان لە یارییەکەی ڕۆژی سێشەممەدا.
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەم شەمەندەفەرەی بە کرێ گرتووە بەس بۆ گواستنەوەی بینەران و هاندەران لە بەغداوە بۆ بەسرە. هەروەها بڕیارە لە دوای یارییەکە بینەران دیسان بگەڕێننەوە بۆ بەغدا.