هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سبەی لە دووهەمین یاری پاڵەوانێتی بەسرە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە و بەدوای سەرکەوتنی دووەمدا دەگەڕێت لەگەڵ تێکەڵەیەک لە یاریزانانی لاو و بەئەزموون.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە یاری یەکەمدا بە دوو گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە فەڵەستینی بردەوەی ئێستا لە ڕۆحێکی باشدایە و ئامانجیشیان ئەوەیە کە بتوانن بەربەستی تیپەکەی گراهام ئارنۆڵد تێپەڕێنن.

هەروەها هەڵبژاردەی عێراق 5 بۆ 6 یاریزانی کاریگەری خۆی لەم پاڵەوانەتییەدا بەشداری ناکات و هەندێک یاریزانی لاو و گەنجی چووەتە نێو ئەم پاڵەوانێتییەوە. ئارنۆڵد پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە باسی لە گەنج کردنەوەی تیپەکەی کرد و وتی: ڕاگەیاندنی دواخستنی جامی ئاسیا دڵتەزێن بوو، ئەم گۆڕانکارییە ڕوانگەی منی بۆ پاڵەوانێتی بەسرە گۆڕی، کە ئامادەکارییەک بوو بۆ جامی نەتەوەکان.

ئارنۆڵد وتیشی: هەڵبژاردنی یاریزانان لەسەر بنەمای ستراتیژی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەبێت، پاڵەوانێتی بەسرە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ تاقیکردنەوەی ئەو یاریزانانەی پێشتر کارم لەگەڵیاندا نەکردووە، لەنێویاندا بەهرەمەندە گەنجەکان، ئامانجی سەرەکی هەڵسەنگاندنی ئاست و دۆزینەوەی بەهرەمەندە نوێیەکانە.

عێراق بەبێ عەلی حەمدی هێرشبەری ئینگلیزی لە یانەی لۆتۆن یونایتد و مارکوس دوسکی بەرگریکاری یانەی ڤیکتۆریا پلزن و زەید تەحسین بەرگریکاری یانەی پاختاکۆری ئۆزبەکستان و ئەحمەد قاسم یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ناشڤیلی ئەمریکا و ڕۆبن سۆلاکای بەرگریکاری یانەی پۆرتسمۆس و جەلال حەسەنی کاپتنی سەرەکی یانەکە بەشداری پاڵەوانەتییەکە دەکات.

سەرجەم ئەو یاریزانانە لە مۆندیالی 2026 بۆ عێراق یارییان کردووە و زیاتریش لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوون.

لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی بەسرەدا عێراق بەرامبەر لوبنان بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوو، یاریزانە دیارەکانی تیپەکەش لە پاڵەوانێتییەکەدا بریتین لە ئەحمەد باسل، زەید ئیقبال، ئیبراهیم بایش، ئیمەن حسێن، گواریس.