بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێنمایی جێبەجێکاری ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گومرگ و بارکردنی یەکجارەکی کاڵا لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە وڵات، بەپێی جێبەجێکردنی بڕیاری ستادی نیشتمانی گواستنەوە، لەلایەن سەرۆکی گومرگی ئێرانەوە بە فەرمانگەکانی گومرگ لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیەندراوە.   

ئەم ڕێنماییە کە لەلایەن فروود عەسگەری بریکاری وەزیری ئابووری و سەرۆکی گومرگی ئێران دەرچووە و سێ بواری هەناردەکردن و هاوردەکردن و ترانزیت دەگرێتەوە و بۆ ئاسانکردنی بازرگانی و کەمکردنەوەی بەربەستەکانی گومرگی داڕێژراوە.   

بەگوێرەی ڕێنماییە نوێکان، مەرجی تۆمارکردنی داواکاری یان تۆمارکردنی ئاماری لەسەر بەرواری بارکردن، داگرتن یان وەرگرتنی بەڵگەی کۆگا بۆ کاڵای هاوردەکراو، ئەگەر دروای بیانیان بۆ تەرخان کرابێ، جێبەجێ ناکرێت.

هەروەها هەندێک جیاوازی لە زانیاریەکانی تۆمارکردنی داواکاری لەوانە ساڵی دروستکردن، وڵاتی سەرەکی، بەها و گومرگی مەبەست، ڕێگری ناکات لە ئیزندان بە کاڵاکان تا ئەو کاتەی ڕێنماییە یاساییەکان جێبەجێ بکرێن. 

لە بەشی ترانزیتدا، بەرپرسانی گومرگ هەروەها داوایان لێدەکرێت داواکاری بازرگانان، پیشەسازان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی کاڵا لە خاڵە رێگەپێدراوەکانەوە بۆ گومرگی مەبەست بۆ تەواوکردنی هەموو ڕێوشوێنەکانی گومرگی لەوێ قبوڵ بکەن. 

یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی ئەم ڕێنماییە بۆ بازرگانی ئازاد و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان بریتییە لە توانای گواستنەوەی ئەو بارانەی کە لەم ناوچانەدا تێدەپەڕن بەبێ پێدانی مۆڵەتی تۆمارکردنی داواکاری.

هەروەها گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بۆ ناوچەکانی ئازاد بەبێ تۆمارکردنی داواکاری یان تۆمارکردنی ئاماری، رێگەپێدراوە.   

لە بەشی هەناردەکردندا، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بارهەڵگرەکان لە سنوورە وشکانییەکاندا، ڕێکارەکانی ڕاگەیاندنی کۆتایی هەناردەکردنی کاڵاکان—جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ڕێنماییەکاندا هاتوون—دەبێت لە گومرگەلێک جگە لە گومرگی سنوور ئەنجام بدرێن و گومرکی سەر سنوور بەگشتی بەس شوێنێکە بۆ کۆنترۆڵی کۆتایی و درچوونی کاڵاکان.