"تیپەکەمان بە ئامانجی سەرکەوتن بەرامبەر ئێران دەچێتە نێو یاریگا" بە ئامادەبوونی 65 هەزار بینەر.
عێراقییەکان شەمەندەفەرێکی بێبەرامبەریان لە بەغداوە بۆ بەسرە بەکرێ گرت بۆ گواستنەوەی بینەران.
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری دۆستانەدا لەم پاڵەوانێتییەدا بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ لوبنان یەکسان بوو.
بەڵام هەڵبژاردەی ئێران توانی بە تۆمارکردنی دوو گوڵ بەرامبەر بە فەلەستین سەرکەوێت.
ئێستا، ڕۆژنامە عێراقییەکە دەنووسێت، هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی پێویستی بە سەرکەوتن هەیە بەرامبەر ئێران بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی چوارقۆڵی بەسرە و هەروەها دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی یارییەکەی لوبنان و فەلەستین بکات.
هەروەها شەفەق نیوز کە یەکێکی ترە لە میدیا عێراقییەکان، بڵاویکردەوە، محەمەد قاسم دوای چاکبوونەوەی گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانی گروپی و ستافی تەکنیکی کاریان لەسەر ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە کردووە کە لە یارییەکەی بەرامبەر لوبنان ئەنجامدراون بەمەبەستی بردنەوەی یارییەکە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران.