لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ جام کوردی، فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، پێش ئەم وتووێژە ئاگاداری وردەکاری ڕێکەوتنی دەستەخوشکی کرماشان و سلێمانی نەبووە، هەروەها کونسوڵخانەی گشتی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان داواکارییەکیان ڕابگەیەنن یان بینێرن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری لەگەڵ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بابەتە کار دەکەن و کونسوڵخانەی گشتیش پەیڕەوی داواکاری پارێزگار و بەرپرسانی ئەو پارێزگایانە دەکات بۆ ئەوەی بتوانرێت هاریکارییەکان خێراتر، بەدی بێت.

ڕێکەوتنی دەستەخوشکی کرماشان و سلێمانی ئەگەر واژۆ بکرێت و جێبەجێ بێت، دەتوانێت بنەمای هاوکاری ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو شارەوانی دابین بکات. ئەنجامدانی بۆنەی ڕۆشنبیری، ناساندنی تواناکانی گەشتیاری و پیشەسازی دەستی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکان و چالاکانی ئابووریی ئەو دوو شارە، لەو بەرنامانەن کە دەتوانێت لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا پەیڕەو بکرێن.