بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە حاڵێکدا کە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا زیاتر لە 150 مووشەکی لە جۆری تاد بۆ بەرگری لەو ڕژێمە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی لە گەڵ ئێراندا تەقاندووە، چاودێرێکی ڕۆژئاوایی کە شارەزایی وردی لە بەرنامەکانی مووشەکیی ئەمریکادا هەیە، ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕکردنەوەی ئەو کۆگایانە بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا.

ڕۆژنامەی جووئیش نیوز سیندیکێت بڵاویکردووەتەوە کە ئەو چاودێرە ڕۆژئاواییە ڕایگەیاندووە ئەمریکا لە ئێستادا لە " دۆخێکی تا ڕادەیەک سەیردایە، چونکە خێرایی بەرهەمهێنانی ڕێگریکەرەکانی بۆ چینەکانی سەرەوە و دەرەوەی بەرگەهەوا کە تاد یان SM-3 لەخۆدەگرێت، تاڕادەیەک خاو دەچێتە پێشەوە ".

ئەو چاودێرە ڕایگەیاندووە کە " داواکاری بودجە بۆ ساڵی داهاتوو 37 مووشەکی تادە. هەر ئەوە!  پێویستیان بە تا 1ی کانوونی دووەمی 2029 هەیە بۆ تەواوکردنی گۆڕینی مووشەکەکان. لەو بەروارەدا، کۆگاکە پڕدەکەنەوە. ئەوەش نزیکەی چوار ساڵ و نیو دەخایەنێت ".

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو ڕاستییەی لە سەرەتادا ئەدای کارکردنیان باش بوو و دواتر هێواش هێواش دابەزی، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە مووشەکی سیستەمی پەیکان – 3 ی ئیسرائیلیش کەمیکردووە، دواتریش زیاتر وریا بوون لە بەکارهێنانیدا.

ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە کەناڵی فرانس 24 لەم دواییانەدا لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەدا ئاشکرایکرد کە مووشەکەکانی ئێران بە دەیان شوێنی ناوچە داگیرکراوەکان کەوتوونەتە خوارەوە، سەرەڕای بەرگری ئاسمانی فرە چینی ڕژێمی ئیسرائیل و بوونی سیستەمی بەرگری ڕۆژئاوایی لە ناوچەکەدا./.