جام کوردی - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی کردەوە کە جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

پزیشکیان ئەمڕۆ دووشەممە وتی: "متمانە نەکردن بە دوژمن و وریایی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا پرسێکی بنەڕەتییە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد "جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و لەگەڵ خۆڕاگری بەرامبەر هەڕەشەکان، دەبێت سوود لە هەموو ڕێگەیەکی ژیرانە و دیپلۆماسی وەربگیرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".