جام کوردی - ماڵپەڕی ئاسیا تایمز لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا کە پێداچوونەوە بە ڕووداوەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی دەکات، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سێ ئامانجی ڕاگەیەندراوی حکومەتی ئەمریکا (گۆڕینی ڕژێم لە ئێران، کۆنتڕۆڵکردنی تواناکانی وڵات، و نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی) ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانیان بەدەست نەهێناوە و تەنانەت دەرئەنجامەکانی پێچەوانەیان هەبووە.
ئاسیا تایمز نووسیویەتی کارەساتەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە ترەمپ بڕیاریدا باوەڕ بە ناتانیاهۆ بکات. بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا بە مەرجی ترەمپ، حکومەتی ئێران تەنیا پێویستی بە یەک شت بوو، ئەویش مانەوە بوو. بەشێک لە تەوەری ئەم ڕاپۆرتە بەم شێوەیەن:
1- شکستی یەکەم: گۆڕینی ڕژێم، بەڵام لە بەرژەوەندی ئێران
لەو هێرشەدا ڕێبەری مەزنی ئێران تیرۆر کرا، بەڵام کوڕی ڕێبەر کە لە بۆردومانەکەدا ژن و کوڕە هەرزەکارەکەی لەدەستدابوو، جێگەی گرتەوە. حکومەتی ئێران لە ژیاندا مایەوە و ترەمپ ئەمەی بە "گۆڕینی ڕژێم" ناوبرد.
2. شکستی دووەم: بەهێزکردنی ئێران
ترەمپ شانازی بەوە دەکرد کە شەڕەکە تواناکانی ئێران لەخۆدەگرێت. بەڵام ئێران چەکێکی نوێی بەهێزی دۆزیوەتەوە، ئەویش داخستنی گەرووی هورموزە. لە ئەنجامدا ئێران ئێستا دەستی خنکان لە ئابووری جیهانیدا هەیە. ترەمپ بە دروستکردنی قەیرانی وزەی جیهانی، لیڤەرێکی بەهێزی بە ئێران داوە.
3. شکستی سێیەم: گەڕانەوەی مەترسی ئەتۆمی، بەهێزتر لە جاران
ترەمپ ئیدیعای کرد کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە هێرشەکەی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا “لەناوبردووە”. بەڵام لە بەرگریکردن لە شەڕی ٢٨ی شوبات دانی بەوەدانا کە بەرنامە ئەتۆمییەکە لەناو نەچووە. دامەزراوەی “کوە کولەنگ” لە ژێر زەویدا زۆر قووڵە بۆ ئەوەی بۆمبەکانی ئەمریکا بگاتە دەستی. هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران هەر ماوە.
4. کارەساتی کۆتایی: ترەمپ لە شەڕی ئێران دۆڕا
هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تەنیا ئەوە نیشان دەدات کە ئێران چەندە بێهیوا بووە لە ڕزگاربوون لەو کارەساتەی کە دروستی کردووە. پێداگری لەسەر سەرکەوتنە تاکتیکییەکان ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخات کە ترەمپ لە شەڕی ئێراندا دۆڕاوە.
5. دەرەنجام
ئاسیا تایمز بەو ئەنجامە دەگا کە ئەگەر لە ڕێگەی دانوستانەکانی نێوان دانوستانکارە بەئەزموونەکانی ئێران و ئاماتۆرەکانی ترەمپ ڕێککەوتن بکرێت، ئەمریکا و جیهان بۆ ماوەیەکی زۆر باجێکی قورس دەدەن. ترەمپ سێ ئامانجی سەرەکی دانا و لەسەر هەر سێ ئامانجیش ئێران براوە بوو. ئەنجامی کۆتایی: ئێران ٣، ترەمپ ٠.