جام کوردی - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، دیالۆگی وەک بژاردە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ڕاگەیاند و دووپاتی دەکاتەوە کە تاران هەمیشە پێشوازی لە گفتوگۆ و رێککەوتن کردووە و لەسەر ئەم پەیڕەوەش بەردەوام دەبێت.

مەسعود پزیشکیان سەبارەت بە بەربەستەکانی دانوستان، وتی: "پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆکان و زمانی هەڕەشە" ڕێگری سەرەکین لەبەردەم هەر جۆرە دانوستانێکی راستەقینەدا.

 ئەم پەیامەی پزیشکیان دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران واژۆ کرد.