جام کوردی - تۆڕی هەواڵی CBS چوارشەممە، 22ی نیسانی 2026، لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا درۆ گەورەکەی سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە توانای سەربازیی ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند؛ سوپای ئێران هێشتا خاوەنی هێزێکی سەربازیی کاریگەرە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا نەیتوانیوە بەو قەبارەیە تاکیان بشکێنێت کە کۆشکی سپی بانگەشەی بۆ دەکات.
لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری جەنگی ئەمریکا باس لە "سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە" و پەککەوتنی ئێران دەکەن، داتاکانی CBS دەریدەخەن کە تاران هێشتا هێزێکی گەورەی سەربازیی لەبەردەستدایە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مانەوەی 60%ی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران مەترسییەکی بەردەوامە بۆ سەر گواستنەوەی دەریایی و بازرگانیی جیهانی لە ناوچەکەدا و هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان هۆشداری دەدەن کە تاران هێشتا توانای تەواوی هەیە بۆ هەڵدانی مووشەک و درۆن و ئەنجامدانی هێرشی جۆراوجۆر.