جام کوردی - گۆڤاری نەیشنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی دۆناڵد ترەمپ لە شەڕێکی دەرەکیدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەو هۆیەوە ئامانجی ناوخۆی بەدوای خۆیدا هێناوە و سوپای ئەمریکای کردووە بە کەرەستەی فشار.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شەڕی ئەمریکا دژی ئێران لە بنبەستدایە و هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە.

نەیشن هەروەها نووسیویەتی کە دۆخەکە بە قازانجی ئێران دەڕوات، وڵاتێک کە دوای چەندین ساڵ لە سزاکان، توانای بەرگەگرتنی فشارەکانی زیاد کردووە و ئامادەیە بەبێ تەسلیمبوون لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا ترەمپ و وەزیری جەنگی هەوڵدەدەن بەرپرسیارێتی شکستەکان بگەڕێننەوە بۆ هۆکارە ناوخۆییەکان.