جام کوردی - سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، عەلی زەیدی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاسپارد
بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،
"سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، عەلی زەیدی کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی ڕاسپارد
بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".
عەلی زەیدی کێیە؟
ناوی تەواوی عەلی فالح کازم زەیدییە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە دایکبووە و سەر
بە خێزانێکی دیاری عێراقییە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی سێ بڕوانامەی باڵایە
لە بوارەکانی یاسا، دارایی و بانک.
وێستگە گرنگەکانی ژیانی: لە یاساوە بۆ لوتکەی دەسەڵات
عەلی زەیدی خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە هەستیارەکان:
کەرتی بانکی: پێشتر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کارگێڕی "مسرەف ئەلجنوب"ی
کردووە و رۆڵی سەرەکی هەبووە لە چاکسازییەکانی کەرتی نیشتمانی و وەبەرهێنان.
لە کەرتی پەروەردە: سەرپەرشتیاری چەندین ناوەندی زانستی وەک "زانکۆی
شەعب" و "پەیمانگەی عەشتار" بووە، کە وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی بووە بۆ
گەشەپێدانی گەنجان.
لە کەرتی ئابووری: لە ئێستادا سەرۆکایەتی "کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ" دەکات، کە ئەمەش وای لێکردووە شارەزاییەکی باشی لە کێشە ئابوورییەکانی عێراق هەبێت.