جام کوردی - بەپێی داتاکانی چاودێریی فڕین، ١٢ فڕۆکەی تری جۆری (KC-135)ی تایبەت بە سووتەمەنیبەخشی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئیلات لە باشووری ئیسرائیل نیشتنەوە.
جێگیرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی تانکەرە سووتەمەنییەکان نیشانەی ئامادەکاریی بەرفراوانە بۆ ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی دوورمەودا.
هەندێک سەرچاوەی سەربازی ئەم جووڵانە وەک ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوە لە "قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان" دژی ئامانجەکان لە ناو خاکی ئێران دەبینن، چونکە بوونی ئەم فڕۆکانە ڕێگە بە فڕۆکە جەنگییەکان دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ و لە مەودای زۆر دووردا لە ئاسمان بمێننەوە و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.