جام کوردی - لە کاردانەوە بە هەواڵەکان سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن، کاربەدەستانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پرۆسەکەدا فریوی داون و دەرئەنجامی دانوستانەکانیان بە زیانی بەرژەوەندییەکانیان هەڵسەنگاندووە.
لە حاڵێکدا کە ڕێبەرانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەمیشە جەختیان کردۆتەوە کە "لەسەر پرسی ئێران ڕێککەوتوون و هاوڕان"، ڕۆژنامەی زایۆنیستی "یەدیعوت ئەحەرۆنۆت" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی تووڕەیی خۆیان لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیاندووە و هۆشدارییان دا کە ئەو ڕێککەوتنە ڕاپۆرتکراوە دوورە لە ئامانجە ستراتیجیەکانی ئیسرائیل.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیە، بە ئاماژەدان بەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دروستدەبێت، بەرپرسێکی ئیسرائیلی وتی: ترەمپ ئێمەی فریودا. بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕێککەوتنەی کە پێکدەهێنرێت زۆر خراپ دەردەکەوێت".
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە زیادی کرد: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم ڕێککەوتنە کارەساتە؛ "چونکە هیچ کام لەو بنەمایانە ناگونجێت کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەکەدا باسمان کرد".