جام کوردی - عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕێڕەوی خۆی لابدات.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران وتی: ئەم ڕێککەوتنە دوژمنی هەیە، کە ڕژێمی زایۆنیستی سەرۆکایەتی دەکات، دواتر وردەکاری هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ تێکدانی ئەم ڕێککەوتنە دەخەمەڕوو. “ئەگەر ئێستا بچینە ناو وردەکارییەکان، ئەوە تەنها گرژی دروست دەکات و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دەخاتە مەترسییەوە”.

عێراقچی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تاران و واشنتۆن لە هەموو کاتێک نزیکترن لە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکە.