جام کوردی - سەرچاوەیەکی لوبنانی ڕایگەیاند کە پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی ئیسرائیل لە ٢٢ی حوزەیران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەکی لوبنانی بە ئەلمەیادینی ڕاگەیاندووە، خولی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی لە ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیران لە واشنتۆن دەستپێدەکات.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە ئەندامانی شاندی لوبنانیش بەرپرسانی سەربازیش لەم خولەی دانوستانەکاندا لەخۆدەگرن. هۆکاری ئەم ئامادەبوونە، گرنگی تایبەتی ئەم خولەی دانوستانە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کشانەوەی هێزەکانی زایۆنیستی بە پشتبەستن بە “ناوچەی تاقیکردنەوە”.
ئەو سەرچاوە لوبنانییە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچە تاقیکارییەکان ئەو ناوچانەن کە سوپای ئیسرائیل وردە وردە لێی دەکشێتەوە، هاوکات سوپای لوبنان جێگیرکراوە و پلانی "کۆنتڕۆڵکردنی چەک" جێبەجێدەکات.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، سەرەتا بڕیار بوو ناوچەی بنت جبەیل وەک یەکەم ناوچەی تاقیکردنەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام سەرەڕای دژایەتی ڕژێمی ئیسرائیل و ڕاگرتنی کاتی دانوستانەکان، ڕێککەوتنی کۆتایی بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ناوچەی نەباتیە وەک ناوچەی تاقیکردنەوە.
ئه م سه ڕچاوه یه هه ڕوه ها ئاماژه ی به وه شدا که واشنتۆن ئاگاداری ناڕه زایه تیی حکومه تی لوبنانه و چاوه ڕوانی وه ڵامه که ی ده کات پێش جێبه جێکردنی ئاگربه ست، چونکه "جاڕنامه ی واشنتۆن" بڕگه یه کی ڕوون و بێ دوو دڵی له باره ی کشانه وه ی ته واوی هێزه کانی ئیسرائیل نییه .
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ئەخبار نووسیویەتی لوبنان خۆی بۆ خولی پێنجەمی دانوستان لە واشنتۆن ئامادە دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە لوبنان مەرجەکانی بۆ پێشخستنی دانوستانەکان خستووەتەڕوو، لەوانە دامەزراندنی ئاگربەستێکی تەواو وەک هەنگاوی یەکەم پێش هەر گفتوگۆیەک، بەهێزکردنی پێگەی سوپای لوبنان وەک تاکە زامنی ئاسایش، هەروەها ڕێگریکردن لە باشووری لوبنان بۆ ئەوەی ببێتە فەزای کراوە بۆ دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئیسرائیل.