جام کوردی - ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس ئێوارەی هەینی ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی، کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی دژی ئێران بە کۆتایی هاتوو دەزانێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێس ڕایگەیاند: ئاڵۆزییە سەربازییەکان و شەڕ لەگەڵ ئێران لە 7ی نیسانەوە کۆتایی هاتووە و پێویستم بە هیچ مۆڵەتێکی ئێوە نییە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەو هەڕەشەیەی ئێران دروستی دەکات هێشتا بەردەوامە، منیش چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەم بۆ پاراستنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە: جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە کە لە 8ی نیسانەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، "کاتی زیاتری" پێ بەخشیوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان ژماردنی پێچەوانەی کاتەکەی ڕاگرتووە.