جام کوردی - ترەمپ لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ نیشانی دا کە هێشتا نەیتوانیوە پشتیوانی نەکردنی ئەورووپا لە شەڕی ئێران لەبیر بکات.
دۆناڵد ترەمپ لە دیدارێکی لەگەڵ مارک ڕوت سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە کۆشکی سپی ڕەخنەی لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی واشنتۆن گرت و ڕایگەیاند کە لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی دژی ئێران هیچ پشتیوانییەکیان لە ئەوروپا وەرنەگرتووە.
ئاماژه ی بەوەشدا، له ئیتاڵیا، بەڕیتانیا، ئه ڵمانیا، فەڕەنسا و ئیسپانیا نائومێد بووه.
سەرۆکی ئەمریکا ئیدیعای کرد: "هەرچەندە پێویستمان بە هیچ یارمەتیەک نەبوو، بەڵام باش بوو کە هاوپەیمانەکانمان ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ یارمەتیدان؛ بەڵام ئەمە نەکرا".
ترەمپ هەروەها لێدوانەکانی خۆی دووپاتکردەوە و ئیدیعای کرد کە ئەمریکا هەر لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا ئێرانی "شکست داوە" و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پێویستی بە پشتیوانی وڵاتانی دیکە نییە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی پیشەسازییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا کرد و ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی بەرگری لە ئەوروپا و ئەمریکا ڕووبەڕووی لاوازی بووەتەوە و شەڕی ئۆکرانیا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەم پرسە هەبووە.