جام کوردی - فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا  ڕایگەیاند: ئەگەر سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان و باندکاری و چەتەی دەریایی لە ناوچەکەدا، پێویستە دڵنیابن لەوەی کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران دەبنەوە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە ئەمریکا بزانێت کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جاران زیاتر دەسەڵات و ئامادەیی بەرگری لە سەروەری و خاک و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیان هەیە و لەشکری ئەو وڵاتەش لە سێهەمین شەڕی سەپێنراودا بەشێک لەو دەسەڵاتە هێرشبەرەیان ئەزموون کردووە.

هۆشدرایی ئەوەشی دا: ئێمە ئامادە و بەئیرادەین بۆ چاودێریکردنی ڕەفتار و جموجۆڵی دوژمنان لە ناوچەکە و درێژەدان بە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی ستراتیجی گەرووی هورمز و ئەگەر دوژمنانی زایۆنیستی ئەمریکی جارێکی دیکە داگیرکاری بکەنەوە، زیانی توندتریان پێدەگەیەنین.