جام کوردی ـ ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق بڵاویانکردەوە کەلەئێستادا تەواوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتیوانی لە جیاکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی دەستەی حەشدی شەعبی دەکەن لەگەڵ هەموو چوارچێوە سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتییەکاندا.

واتە دەخوازن حەشدی شەعبی ببێتە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و هیچ پەیوەندییەکی بە حیزبە سیاسییەکان یان گروپە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقەوە نەمێنێت.

هاوکات، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەوەشدا هاوڕابون کەدەبێت پشتیوانی لە پرۆژەی قەدەغەکردن و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بکەن.

واتە تەنها دەوڵەت و هێزە فەرمییەکانی چەک هەبێت و هیچ لایەن یان گروپێکی تر چەکی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت لەدەستدا نەبێت.