جام کوردی - هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری، شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی F35، F15 و F16ی تێکشکاند.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاند؛
گەلی دڵسۆز و قارەمانی ئێران کە زیاتر لە سەد ڕۆژە لە بەرەکانی شەڕدا هەڵوێستێکی حەماسیی و ئاستێکی نوێی تێڕوانین و خۆڕاگرییان نیشانداوە؛
پەیڕەوکردنی کارە شکۆمەندەکانی جەنگاوەرانی ئیسلام لە سەرکوتکردنی دوژمنی دەستدرێژکاری ئەمریکی، لەگەڵ متمانە بە خودای گەورە، ڕۆڵە ئازاکانتان لە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای ئەمریکای منداڵکوژ بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری، کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنان، و ناوچەیەکی سەربازگە لە دەوروبەری کەرەج و نەزەر ئاباد، و بنکەیەکی ناوخۆیی سوپا لە ناوچەی پێشەوا، بۆ ئەوەی سزای دەستدرێژکارەکە بدەن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە 12 مووشەکی بالیستیک، شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی F35، F15، و F16یان کردە ئامانج، هەروەها دامەزراوە گرنگەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکی کە دەکەوێتە بنکەی ئاسمانی و ناوەندی کۆنترۆڵکردنی ئەلئەزراق، ئەو دامەزراوەیانە و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگییان لەناوبرد. ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگاوەرانی ئیسلام بەردەوام دەبێت تا خراپەکارییەکانی دوژمن بەردەوام بێت.