جام کوردی - وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگه یاند که پێشنیاری کردووه میوانداری واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئێران و ئه مریکا بکات.
وەزارەتەکە لە پەیامێکی کورتدا کە ڕۆژی هەینی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس نێردراوە، زیادی کردووە: سویسرا بە تەواوی خەریکی پەیوەندییە، ئێمە لە پەیوەندییەکی نزیکداین لەگەڵ ئەمریکا و ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕوونی کردەوه که ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت "له پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن به لێکتێگەیشتنێک به ئامانجی چه سپاندنی ئاگربه ست و ڕێگه خۆشکردن بۆ کرمکردنەوەی گرژییەکان له چوارچێوەی ململانێی ئێران و ئه مریکا".
جگە لەوەش، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە "سویسرای وەک شوێنێکی ئەگەریی واژۆکردن پێشنیار کردووە. ئەم پێشنیازە دەبێت هەردوو لایەن لەسەری ڕێکبکەون".