جام کوردی - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌و دانوستانانه‌ی كه بڕیاربو ئه‌مڕۆ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، ئەو دانوستاندنە پلانبۆداڕێژراوانەی کە بڕیار بو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بورگنبستۆک لە نێوان ئەمریکا، ئێران، قەتەر و پاکستان‌دا بەڕێوه‌بن هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
به‌رله‌وه كۆشكی سپی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شتی جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ سویسرا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی لۆجیستییه‌وه.
شه‌وی رابردو به‌شێك له میدیاكانی ئێران و میدیا لوبنانییه‌كانی نزیك له ئێران بڵاویان كرده‌وه كه تیمی ئێرانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ سویسرا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی هێشتا ئیسرائیل به‌رده‌وامه له ھێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان.
شه‌وی رابردو ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، دانوستانکارانی ئێرانی پێش دەستپێکردنی گه‌ڕی داهاتوی گفتوگۆکانی ئاشتی، پێویستیان بەوەیە نیشانەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەكه لە لایەن ئەمریکاوە ببینن و هێشتا هیچ پشڕاستکردنەوەیەک سەبارەت بە گەشتی وه‌فدی ئێرانی بۆ سویسرا لە ئارادا نییە.