جام کوردی - کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران، ئەمریکا، قەتەر و پاکستان لە سویسرا بەیانی ئەمڕۆ بە گرنگیدان بە پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەستیپێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه یاند که دەستپێکردنی دانوستانەکانی کۆتایی به تەواوی جێبەجێ کردنی بەڵێننامەکانی لایەنی بەرامبەر  به تەواوی و دانوستانه کانیش له م قۆناغه دا چڕ بونەوه له سه ڕ پشتڕاست کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکه و بەدواداچوون بۆ بڕگەکانی جێبهەجێکردن.

کۆبوونەوە سیاسی و تەکنیکییەکانی نێوان شاندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمریکا، قەتەر و پاکستان لە شاری بورگنستۆکی سویسرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دۆخێکدا دەستیپێکرد کە گرینگی سەرەکیی ئەم وتووێژانە دەستپێکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ نییە، بەڵکو هەڵسەنگاندنە بۆ ئەوەی تا چەند لایەنی ئەمریکی پابەندە بە بەڵێنەکانی پێشووەوە.

بە گوتەی وتەبێژی شاندی ئێران، ئامانجی سەرەکی ئەم خولەی دانوستانەکان "دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی تەواوی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد"، ڕێککەوتنێک کە تاران جەختی لەسەر دەکاتەوە، تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانێت بچێتە قۆناغی کۆتایی دانوستانەکان ئەگەر بڕگەکانی بە تەواوی جێبەجێ بکرێن.

ئیسماعیل بەقائی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا بەدوای واژۆکردنی بەڵگەنامەی نوێدا نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی توندی بەڵێنەکانی ڕابردوو بە مەرجی سەرەکی درێژەدان بە پرۆسەی دیپلۆماسی دەزانێت.