جام کوردی ـ سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران چەند خولەکێک پێش ئێستا تارانی بەرەو مەسقەت بەجێهێشت.
محەمەد باقر قالیباف لە سەفەرەکەیدا بۆ عومان لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریقی عومان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بەرەوپێشبردنی هاوکاریی دوو قۆڵی و هەروەها هەوڵە هاوبەشەکان بۆ سەقامگیرکردنی ڕێکخستنەکانی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەکات.
لەم سەفەرەدا سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران یاوەری دەبێت.