جام کوردی - ئەمشەو لە چەمچەماڵ و بەشێک لە سنوری سلێمانی کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی سنوورەکە دەکات:
ئەمشەو لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو تا ٨:٠٠ی بەیانی، کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتمانی ڕوودەدات.
هۆکاری بڕانی کارەباکە بۆ بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەبا دەگەڕێتەوە.
ئەم کارە تەکنیکییە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ٥٠٠ مێگاوات لە تەزووی کارەبای نیشتمانی.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە تا کاتی هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی، کار بکەن و کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن.