مەسعوود پزیشکیان ڕۆژی دووشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ڕێبەری شەهید هەمووانی فێری ئەوە کرد کە گەورەترین سەرمایەی ئێران گەل و یەکگرتوویی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ بە پەیڕەوکردنی فەرمانی ئیلاهی  «أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَیٰ وَفُرَادَیٰ»، بە هاوسۆزی و هاوئاهەنگی و خزمەتی دڵسۆزانە بۆ خەڵک، درێژە بە ڕێگای شەرەف و پێشکەوتن و شانازی ئێران دەدەین.