ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لە یارییەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر نەرویج، هەردوو گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد و جارێکی دیکەش کوالیتی نائاسایی خۆی لەسەر گەورەترین قۆناغی تۆپی پێی جیهان بە ئاستێکی بێ کەموکوڕی نیشان دا.
دوای ئەوەی ئینگلتەرا بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە لایەن ئەندرێس شیڵدرۆپەوە دواکەوت، بێلینگام کەمێک پێش کۆتایی نیوەی یەکەم گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و هیوای بۆ تیپەکەی تۆماس توخێل گەڕاندەوە. پاشان لە کاتی زیادکراودا هەلەکەی قۆستەوە و دوای هەڵەی گۆڵپارێزە نەرویجییەکە، گۆڵی دووەم و براوەی ئینگلتەرا تۆمارکرد و تاجی پاڵەوانی هەڵبژاردەکەی، لەسەر دانا.
لە کۆتایی یارییەکەدا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەیان بە جود بێلینگهام بەخشی، کە خەڵاتێکی شایستە بوو بە لەبەرچاوگرتنی نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی و تۆمارکردنی دوو گۆڵی گرنگ. ئینگلتەرا بەم بردنەوەیە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦، ئێستاش هیوادارە بە بەردەوامی درەوشاوەیی بێلینگامەوە هەنگاوێک لە خەونی بەدەستهێنانی نازناوەکەی نزیک ببێتەوە.