کاتێک سبەی سێشەممە، ١٣ی تەمووز ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦ ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە، چاوی ملیۆنان هاندەر لەسەر ئەستێرە موسڵمانەکەی بەرشەلۆنە دەبێت؛ یاریزانێک کە هەرچەندە هێشتا باشترین وەشانی خۆی لەڕووی ئاماری تۆمارکردنی گۆڵەوە لەم جامەدا نیشان نەداوە، بەڵام هێشتا بە "گرنگترین چەکی هێرشبەری لارۆخا" دادەنرێت بۆ ئەوەی بگاتە یاری کۆتایی مۆندیال.

فەرەنسا بە هێڵی هێرشبەرییە ئاگرینەکەیەوە دێتە گۆڕەپانەوە کە بریتین لە "کیلیان ئمباپێ" و "عوسمان دێمبلی" و "مایکل ئولیسە"، بەڵام ئیسپانیا حیسابێکی تایبەتی لەسەر درەوشاوەیی "لامین یامال" کردۆتەوە؛ یاریزانێک کە لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوودا لەگەڵ فەرەنسا یادەوەری تاڵی بۆ ئەو هەڵبژاردە دروستکردووە.

یاری فەرەنسا و ئیسپانیا ڕووبەڕووبوونەوەی باشترین هێڵی هێرشی جامی پاڵەوانێتییەکەیە و یەکێکە لە یەکگرتووترینەکانی هێڵی بەرگری پاڵەوانێتییەکە؛ شەڕێک کە ڕەنگە تەنها بە جوڵەیەکی ئەفسوناوی لەلایەن لامین یەمالەوە بڕیاری ئەنجامەکەی بەتەواوی بگۆڕدرێت.