بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان محەمەد عەباس ئەلشمری، لە دیدارێکی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان، بە ئاماژە بە پێوەندیی مێژوویی، ئایینی و فەرهەنگی نێوان ئێران و عێراق، وتی: خەڵکی پارێزگای دیالە پێشوازی لە کردنەوەی ڕێڕەوی سۆمار بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دەکەن و ئامادەن بە هەماهەنگییە تەکنیکی و کارناسانەکان، زەمینەی کەڵکوەرگرتنی زیارەتکاران لەم ڕێڕەوە دابین بکەین.
ناوبراو پێشنیاری کرد کە لە ساڵی یەکەمدا هاتووچۆی زیارەتکاران لەم ڕێگایەدا بە قۆناغ و بە ڕێژەیی ئەو توانایانەی کە هەن ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا ئەگەری فراوانکردنی ئەم توانایە دابین بکرێت.
پارێزگاری دیالە هەروەها ئاماژەی بە هەندێک کێشەی بازاڕە سنوورییەکان دا و داوای خێرا لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکانی هەردوو دیوی سنوورەکەی کرد و جەختی کردەوە: کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بەرپرسان دەبێت ببێتە هۆی بڕیاردانی کردەیی و کات بۆدانراو بۆ ئەوەی هاوکارییە سنوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی خێراتر پەرە بسێنێت.