هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووەوە و لەکاتێکدا تا خولەکی 85 بە ئەنجامی 1-0 لە ڕکابەرەکەی دوور بوو، بە بلیمەتی لیۆنێل مێسی ئەنجامەکەیان گۆڕی و بە گەڕانەوەی شێتانە دیسان لە سێ شێرەکەیان بردەوە. مێسی ڕۆڵی سەرەکی بینی لەم سەرکەوتنە بەنرخەدا بۆ یانەی ئەرجەنتین بە دوو ئەسیستی سەرنجڕاکێش.

ئێستا مێسی و هەڤاڵەکانی لە لێواری تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی مێژووییدان و دەتوانن بۆ هەمیشە ناوەکانیان نەمر بکەن؛ لە مۆندیالدا تەنها دوو تیپ توانیویانە پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانێتی خۆیان بکەن کە ئیتاڵیا و بەڕازیل بوون. ئیتاڵییەکان لە ساڵانی 1934 و 1938 مۆندیالیان بەدەستهێنا و بەڕازیلییەکان لە ساڵانی 1958 و 1962 مۆندیالیان بەدەستهێنا.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ تیپێک نەیتوانیوە هاوتای ڕیکۆردی بەرازیل و ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەرجەنتین دوای 64 ساڵ لە گرنگترین فێستیڤاڵی تۆپی پێی جیهان دەرفەتی ئەوەی هەیە کە جارێکی دیکە مێژوو تۆمار بکاتەوە.

ئەرجەنتین لە حەوتەمین یاری کۆتایی مۆندیال ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە. شەش یاری کۆتایی پێشوو سێ بردنەوە و سێ  دۆڕاندنی لەگەڵدا بووە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بۆیە ماوەتەوە بزانین ئەنجامی ئەم یارییە چی دەبێت.