نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی لە دەستپێکی سەردانێکی فەرمیدا بۆ کۆماری تورکیا، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەخت".

سەرۆک وەزیران لە توێتێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" ئاشکرای کرد: "سەردانەکە بۆ تورکیا تاوتوێی دۆسیەکانی وەبەرهێنان، ئاو، ڕێگەی گەشەپێدان و هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات، سەرەڕای تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی ئابووری و ئاسایش، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی دەستکەوتی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی دۆست".